ئیسرائیل: سه‌رۆكی نوێی ئێران قه‌سابی تارانه‌

تۆمه‌تباره‌ به‌ له‌سێداره‌دانی زیاتر له‌ 30 هه‌زاركه‌س

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دوێنێ شه‌ممه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیبراهیم ره‌ئیسی،سه‌رۆكی نوێی ئێران و پێیوایه‌ ره‌ئیسی توندوتیژترین سه‌رۆكی ئێرانه‌ تا ئێستا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیئۆر هایات،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی قه‌سابه‌كه‌ی تارانی كردووه‌،چونكه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ له‌سێداره‌دانی زیاتر له‌ 30 هه‌زاركه‌س له‌ تاراندا هه‌بووه‌.

هایات ده‌شڵێت: ره‌ئیسی كه‌سایه‌تی توندئاژۆیه‌و پابه‌نده‌ به‌گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامی ناوه‌كی سه‌ربازی ئێران و ده‌ست نیشانكردنیشی نیازی گڵاوی ئێران ده‌رده‌خات ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.

به‌ربژێری محافزكاران، ئیبراھیم ره‌ئیسی به‌ به‌ده‌ستهێنانی 17 ملیۆن و 926 هه‌زار و 345 ده‌نگ له‌ كۆی 28 ملیۆن و 933 هه‌زار ده‌نگ، بووه‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار