سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا دەکات

 کۆشکی سپی رایگەیاند کە جۆ بایدن ،سەرۆکی ئەمریکا 28ی ئەم مانگە پێشوازی لەرئوڤێن ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل، دەکات.

جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن 28ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەردانەکەی رئوڤێن ریڤلین جەخت لەسەر هاوبەشی درێژخایەنی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و پەیوەندی قوڵی نێوان حکوومەتەکان و هەردوو گەل دەکاتەوە و هەلێکە بۆ تاوتوێ کردنی زۆر ئاستەنگ کە رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.