ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەڕازیل لە نیو ملیۆن کەس دەرباز بوو

24 کاتژمێری ڕابردوودا لە وڵاتی به‌ڕازیل، 100 هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و لە چەندین شاری بەرازیل بە هەزاران کەس بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە لە توێی پانتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

شایه‌نی باسه‌ ژمارەی مردووان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرازیل 500 هەزار كه‌سی تێپەڕکردووە و به‌ پێی داتاكانی ئه‌و وڵاته‌ هەموو ڕۆژێک 2000 کەس به‌ کۆڤید-19 دەمرن.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا زیاتر لە 98 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار کراون .