به‌ڤیدیۆ.. ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم دانپێدانانی فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم شەڕخوازییەکانی پەکەکە دژی ھەرێمی کوردستان لە زاری فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە کە خۆی رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە، بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تۆماری ڤیدیۆیی ئوزگور ژیاندا، فه‌رمانده‌ی پله‌ باڵای په‌كه‌كه‌ی له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ورده‌كاری شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه‌ و تیرۆركردنی غازی ساڵح ئالیخان ده‌خاته‌ڕوو و داواش له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات، واز له‌ ریزی ئه‌و رێكخراوه‌ بهێنن.

ده‌قی دانپێدانانی ئوزگور ژیاندا، فه‌رمانده‌ی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ چیای مه‌تین ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕخوازییه‌كانی په‌كه‌كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ دوای شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای مه‌تین خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناسراو به‌ ئوزگور ژیاندا، راستی و درووستی چه‌ند پیلانێكی شه‌ڕخوازی و تیرۆری په‌كه‌كه‌ دژ به‌ هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ناویاندا تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێری و رووداوی شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای مه‌تین ئاشكرا ده‌كات.