وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ی كوشتن و فڕێدانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بەدەستبەستراوی له‌ نزیك دێگه‌ڵه‌ ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی پێشمەرگەى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی فڕێدانی ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ نزیك گوندی په‌لكه‌ڕه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند:  بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستیمان لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:

ئەمڕۆ ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.چ.د٨ جوانڕۆ کەریم قادر ) کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش)کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.

ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.

وەزارەتی پێشمەرگە

٢٢/حوزەیرانی ٢٠٢١