Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:37

پێنج فەرمانبەری عێراق بەتاوانی گەندەڵی زیندانیکران

کوردستان TV
100%

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە دادگای تەمییزی فیدراڵیی، بریاری زیندانیکردنی شەش ساڵ بۆ بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵیی عێراق، عادل عەتییە خزەیر و بەڕێوبەری لقی بانکەکە لە پارێزگای سەڵاحەددین، نزار عوەید جاسم لەگەڵ سێ فەرمانبەری بانکەکە، پەسەندکردەوە.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی ناوەندی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پشت بەستن بە ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزاکانی عێراق، بڕیاری زیندانیکردنی شەش ساڵ بۆ ھەریەک لە بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵیی عێراق، عادل عەتییە خزەیر و بەڕێوبەری لقی بانکەکە لە پارێزگای سەڵاحەددین، نزار عوەید جاسم و سێ فەرمانبەری بانکەکە بەتۆمەتی ئەوەی کە بەپێچەوانەی رێنمایەکان قەرزیان بە کەسانێک داوە و لە بەرامبەردا، بەرتیل و دیارییان وەرگرتووە، دەرکردبوو، بڕیارەکە لەلایەن دادگای تەمییزی فیدراڵییەوە پەسەندکراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە دادگای تەمییزی فیدراڵیی، ھەروەھا ئەو تانانەی کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە پێشکەشکرابوون، رەتکردووەتەوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە نۆی مانگی شوباتی رابردوودا، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانە و بەڵگەی سەلمێندراو، بڕیاری زیندانیکردنی شەش ساڵ بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەرکردبوو، هەروەها سزای دارایی 10 ملیۆن دیناری بەسەر ھەریەک لەو تۆمەتبارانە سەپاندبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.