چین له‌ساڵی 2033 یه‌كه‌مین گه‌شتی مرۆڤ ده‌نێرێته‌ سه‌ر مه‌ریخ

وڵاتی چین نیازی وایه‌ له‌ساڵی 2033  یه‌كه‌م گه‌شتی به‌سه‌رنشینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكات .

چین له‌م بواره‌دا پێشبڕكی له‌گه‌ڵ  ئاژانسی (ناسا)ی ئه‌مریكا ده‌كات،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش نیازی وایه‌ گشته‌كان به‌رده‌وام بكات، به‌ئامانجی درووستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سوور و سوود وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی سه‌ر مه‌ریخ .

پسپۆڕان ده‌ڵێن : بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بمێنێته‌وه‌" ده‌بێت توانای سوود وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌ساره‌كه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌  سێ لایه‌ن  وه‌كو ،ده‌رهێنانی ئاو له‌ژێر خاك و درووستكردنی ئۆكسجین و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با "بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش ده‌بێت، كه‌شتیگه‌لێك له‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام له‌نێوان زه‌ویی و هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا له‌هاتن و چووندابن.

ژێده‌ر- رۆیته‌ز