له‌ پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی باسكه‌ی وڵاتانی جیهان چیك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆنان تۆماركرد

له‌ شاری ڤیكتۆریای وڵاتی كه‌نه‌دا، له‌ پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی باسكه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ گه‌یشتن به‌ پێشبڕكێی تۆپی باسكه‌ی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی چیك به‌ نه‌ودوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ حه‌فتاودوو خاڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی یۆنانی برده‌وه.
یاریزانانی چیك ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی بیستوپێنج خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی چیك گه‌یشته‌ كۆتاییه‌كانی پێشبڕكێی تۆپی باسكه‌ی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ و له‌ گڕوپی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و فه‌ڕه‌نساو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.
 جێگای باسه‌ له‌ یاریه‌كانی پاڵاوتندا، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی چیك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆرگوای و كه‌نه‌داو یۆنان تۆماركرد.