نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

له‌78 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی ته‌مموز جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 77 دۆلارو 53 سه‌نت و ئه‌مه‌ش له‌دوای ساڵی 2018 بۆ یه‌كه‌م جاره‌ تا ئێستا ئه‌و ئاسته‌ تۆمار بكات.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 76 دۆلار 71 سه‌نت فرۆشرا.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاره‌زایانی بواری نه‌وت پێشبینی ئه‌وه‌یان كردوبوو كه‌ نرخی نه‌وت له‌ مساڵدا ده‌گاته‌ 80 دۆلار و له‌ناوه‌راستی ساڵی داهاتووشدا ده‌گاته‌ 100 دۆلار.