Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:59

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان به‌ کۆرۆنا حکومه‌تی عێراق بریارێکی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

لە عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر 11ی شەو بۆ 5ی بەیانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە، هه‌روه‌ها فەرمانبەرانیش بە پشكنینی كۆرۆنا و خۆكوتانیان بە ڤاكسین و پێدانی كارتی ڤاكسین.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی کۆبووەوە و سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی گفتوگۆی کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بەخێراترکردنی پرۆسەی پێدانی ڤاکسین و هاندانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، هەروەها داواش لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکەن پابەندی بڵاوکردنەوەی بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بن بەرامبەر پەتاکە و وەرگرتنی ڤاکسین.

حکومەتی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی 11:00ی شەو بۆ 5:00ی بەیانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە و لەو ماوەیەدا کۆبوونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی لەشوێنە گشتییەکان قەدەغەکراوە.

بڕیار دراوە بە داخستنی یانەكانی شەوانە و هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكان و ڕێگە نەدرێت بە هیچ كۆڕ و كۆبووونەوەیەكی فراوان.

بڕیاریش دراوە دەسەڵات بدرێت بە فەرمانگەكانی دەوڵەت بۆ دیاری كردنی كاتی دەوام (بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی دووگیانن و ئەو ئافره‌تانه‌ی منداڵی خوا 6 ساڵانیان هەیە) بەجۆرێك 50%ی دەوام بكەن هەروەها پابەندكردنی فەرمانبەران بە پشكنینی كۆرۆنا و خۆكوتانیان بە ڤاكسین و پێدانی كارتی ڤاكسین.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.