تەندروستی عێراق: زیاتر له‌ نۆ هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 9635  كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌به‌رامبه‌ردا 5813 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌، 47 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردن.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14 وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 9635 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌به‌رامبه‌ردا 5813 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌.

47 تووشبووش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات گەیشتە یەک ملیۆن و 457 هەزار و 192 کەس.