تابلۆیه‌كی بچووكی دافینشی به‌ زیاتر له‌ 12 میلۆن دۆلار فرۆشرا

ته‌مه‌نی تابلۆكه‌ 500 ساڵه‌

له‌ فرۆشتنێكی ئاشكرادا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ،تابلۆیه‌كی  بچووكی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی دلیۆناردۆ دافینشی ، كه‌پێك هاتووه‌ له‌سه‌ری ورچێك به‌ بڕی 8.8 ملیۆن جونه‌ی ئیسترلینی (12.1 ملیۆن دۆلار) فرۆشرا.

تابلۆیه‌كه‌ به‌ ورچ ناسراوه‌ ، درێژی تابلۆیه‌كه‌ 7سم ، ته‌مه‌نی ئه‌و تابلۆیه‌ 500 ساڵه‌.

شایانی باسه‌ تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، كه‌ تابلۆیه‌كه‌ی كڕیوه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- بی بی سی