ڤیدیۆ..گه‌شته‌كه‌ی ملیاردێر ریچارد برانسۆن بۆ بۆشایی ئاسمان ببینه‌

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ، گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان بكه‌ن،به‌ڵام بۆ گه‌شتێكی ئاسایی بۆ بۆشایی ئاسمان پێویستی به‌سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌بێت.

ئێستا ملیاردێره‌كان ئه‌و كێبه‌ركێیه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان بكه‌ن، یه‌كه‌م گه‌شتیش له‌لایه‌ن ملیاردێری به‌ریتانی رچارد برانسۆن  خاوه‌نی كۆمپانیای " ڤێرجین كالاكتیك"،گه‌شتێكی چه‌ند خووله‌كی بۆ  بۆشایی ئاسمان ئه‌نجامدا.

گه‌شته‌كه‌ی برانسۆن له‌ ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆی ئه‌مریكی بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی له‌هاورێیه‌كانی له‌ كۆمپانیایه‌كه‌ی ،ماوه‌ی 50 خووله‌كی خایاند،كه‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ررووی زه‌وی به‌رزبوونه‌وه‌.

شایانی باسه‌ ملیاردێری ئه‌مریكی "جێف بیرستین بیزۆس" خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن نیازی وایه‌ هه‌مان گه‌شت له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدات.

ئا- كامران

ژێده‌ر- بی بی سی