ڤیدیۆ.. به‌ڕێكه‌وت دوو كرێكار به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ مردن ڕزگاریان بوو

رۆژنه‌ لێره‌و له‌وێ گوێبستی هه‌واڵی گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكاران ده‌بین، به‌هۆی فه‌رمۆشیان له‌كاتی كردن .

له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، دوو كرێكار له‌ كاتی كاركردن ، به‌رێكه‌وت له‌ مردن رزگاریان بوو،هه‌ر وه‌كو له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ مادده‌یه‌كی قورس له‌ ناكاو ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ، ئه‌و دوو كرێكاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوهێنه‌ر له‌ مردن رزگاریان ده‌بێت.

رووداوه‌كه‌ ، بریتییه‌ له‌وه‌ی كاتێ ئامێرێكی به‌رزكه‌ره‌وه‌ مادده‌یه‌كی قورسی 68 تۆن كێشی به‌رز كردۆته‌وه‌ ،به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا دوو كرێكار له‌ خواره‌وه‌ن ، له‌ناكاو ئه‌و گوریسه‌ی مادده‌ قورسه‌كه‌ی پێوه‌ به‌ستراوه‌ ، ده‌پچڕێت ده‌كه‌وێته‌وه‌ خواره‌، ئه‌و دوو كرێكاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یرله‌ مردن رزگاریان ده‌بێت.

شایانی باسه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ راگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ كاره‌كه‌" ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ ".

ئا- كامران

ژێده‌ر- الجدید