ڤیدیۆ .. فڕێدانی هه‌زاران ماسی له‌ فڕۆكه‌وه‌ هه‌رای له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه‌

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، له‌ ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكا، هه‌زاران ماسی له‌ فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ فرێدرانه‌ ناو ده‌ریاچه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌وه‌، ئه‌م كاره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌.

فرێدانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ماسی بۆ ناو ده‌ریاچه‌كان ،له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژیانی سروشتی  ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكا، ئه‌نجام ده‌درێت.

فرێدانی ماسی له‌فرۆكه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1956 ده‌ستی پێكردووه‌ ، له‌و ساته‌وه‌ ساڵانه‌ له‌و ویلایه‌ته‌ ماسی له‌ فڕۆكه‌وه‌ فرێده‌دانه‌ ناو ده‌ریاچه‌كان.

كاتێ ماسییه‌كان فرێده‌ردێنه‌  ناو ده‌ریاچه‌ له‌ ئاسمان په‌رت و بڵاو ده‌بنه‌وه‌، ئه‌نجا ده‌كه‌ونه‌ ناو ده‌ریاچه‌كه‌، بۆیه‌ ناره‌زایه‌تی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ، ماسییه‌كان جۆراوجۆرن ،له‌ كاتی فرێدانی ماسییه‌كانیش هه‌ندێك له‌ ماسسییه‌كان به‌رێژه‌ی%5 ده‌مرن.

33

ئا/ كامران