له‌ ژاپۆن..هێشووه‌ ترێ یه‌ك به‌ 12هه‌زار و 700 دۆلار فرۆشرا


له‌ هه‌راجكردنێكی ئاشكرا دا له‌وڵاتی ژاپۆن هێشووی ترێی سوور له‌ جۆری"رۆبی رۆمان" به‌ 1.4 یه‌نی ژاپۆنی (21هه‌زار و 700 دۆلار فرۆشرا).
ئاژانسی "كیودو"ی فه‌رمی ژاپۆن رایگه‌یاند: هێشووه‌ ترێیه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی تایوانی به‌ ناوی (هسیه‌ مینك تا) به‌بڕی 12هه‌زار و 700 دۆلار كڕاوه‌.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی "كیودو" هاتووه‌ 253 هێشووی ترێ له‌ هه‌راجكردنه‌كه‌ به‌نرخی جۆراو جۆر، فرۆشراوه‌.  
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم