ڤیدیۆ.. جۆلانه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ به‌رزایی 2000 مه‌تر ژیانی دوو ئافرت ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

له‌سه‌ر لوتكه‌ی یه‌كێك له‌ چیاكانی داغستان له‌وڵاتی روسیا، جۆلانه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ ،گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌د ه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش.

له‌سه‌ر ئه‌و لوتكه‌ چیایه‌ به‌ به‌رزایی 2000 جۆڵانه‌یه‌كی مه‌ترسیدارهه‌یه‌، ده‌ڕوانێته‌ ناو دۆڵ و  چیایه‌كه‌ ،گه‌شتیاران سواری جۆلانه‌كه‌ ده‌بن .

 له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا دوو ئافره‌ته‌كه‌ سواری جۆلانه‌كه‌ ده‌بن ، به‌ڵام له‌ ناكاو پایه‌كانی جۆلانه‌كه‌ ده‌پچرێت ،هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ ژیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی ،به‌ڵام  به‌ختیان هه‌بووه‌ هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌رسه‌كۆیه‌ك ژیانیان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كرد، ده‌ركه‌وت هیچ مه‌به‌ستێك له‌ پشت رووداوه‌كه‌ نه‌بووه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سپۆتینگ