Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:35

سه‌رۆکی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان ئه‌نجامدا

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌نجامدا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.