پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی کاتژمێر 2:25 خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی رادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئێستا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی 1982) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.