توركیا بەمەبەستی رێگەگرتن لە چالاكییه‌كانی چەكدارانی پەكەكە دیوار دروست ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ كۆچی نایاسایی، توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی دیوار و تاوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر سنوری ئێران.

حكومەتی توركیا دروستكردنی دیوار و تاوەری زیرەكی لە سەر سنووری نێوان توركیا و ئێران دەست پێكردووە كە لە قەزای چاڵدێرانی پارێزگای وان دەستپێدەكات و بۆ قەزای بایەزید لە پارێزگای ئاگری و قەزای گەڤەر لە پارێزگای هەكاری درێژ دەبێتەوە.

لای خۆیه‌وه‌ قائیمقامی چاڵدێران به‌ میدیاكانی توركیای راگەیاندووه‌: بەربەستە كۆنكرێتییەكان كە بەرزاییان سێ مەتر، پانییان دوو مەتر و هه‌شتا سانتیمە و كێشیان حەوت تۆنە لە رێگای ئامێرە تایبەتییەكانەوە لەو هێڵە سنوورییە جێگیر دەكرێن كە پێشتر ئامادەكارییەكانیان تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌ كە لە كاتێكدا كارەكان بە درێژایی سێ كیلۆمەتر لە شه‌ست و سێ كیلۆمەتر قەزای چادێران تەواو بوون، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی بەشەكانی دیكە و وتی: هاوتەریب لەگەڵ ئەوەیشدا كارەكانی هەڵكۆڵین لەسەر سنوور بەردەوامن. تاكو ئێستا  سه‌د و ده‌ كیلۆمەتر خەندەق هەڵكەندراوە و ژمارەیەك لە تاوەرەكانیش بونیاد نراون".

حكومەتی توركیا دەڵێت: بەمەبەستی رێگەگرتن لە كۆچی نایاسایی، ئەنجامدانی كاری نایاسایی و رێگری لە چالاكی چەكدارانی پەكەكە دیوارەكە، دروست دەكات.