خۆپاراستن لە گرفتی كلۆربوونی ددان


كلۆر بوونی ددان ، بریتیە لە خورانی ددان بە هۆی بەكتریاوە و نەمانی مینای ددان و پاشان درووست بوونی كون لەناو یان لەسەر ڕووی ددانەكەو ڕەشبوونی .

دەتوانین بە هۆی پەیڕەوكردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە  ڕێ لە كلۆر بوونی ددانەكانمان بگرین :

1. شتنی ددانەكان ( 2 ) جار لەماوەی ( 24 ) كاژێردا .

2. بەكارهێنانی دەزووی پزیشكی بۆ پاككردنەوەی نێوانی ددانەكان بەشێوازێكی زانستی ئەویش لە پاش شتنی ددانەكان ، فڵچەی ددان بەتەنها ناتوانێت ددانەكان پاك بكاتەوە بۆیە پێویستە هەریەك لە ئێمە دەزووی پزیشكی تایبەت بە ددان بەكاربهێنین ، بۆ لابردنی پاشماوەی خۆراك لە نێوان ددانەكاندا .

هەنگاوەكانی چۆنێتی بەكارهێنانی دەزووی ددان :

- پاك كردنەوەی دەستەكان پێش بەكارهێنانی دەزووی ددان .
- درێژی دەزووەكە پێویستە ( 25 ) سم بێت .
- پێویستە دەزووەكە بەدرێژی ( 1.0-2 ) سم لەنێوان پەنجەی شایەتمان‌ و پەنجە گەورەدا بگیرێت .
- پێویستە بەشێوەی ( مشار) ی بەكاربهێنرێت بۆئەوەی زیان نەگەیەنێت بەپووك .

3. كەمكردنەوەی خواردنی شیرینیەكان .

4. پێویستە هەر ( 6 ) مانگ جارێك سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ددان بكرێت .

5. پاش تەواو بوون و شتنی ددانەكان پێویستە یەك جار ئەو دەرمانەی ناو دەم تف بكرێتـەوە و ئاو لە دەم و ددان وەرنەدرێت .
 
6. زۆرجار كەسەكە لیكی ناو دەمی بەكتریای زۆری تێدایە و ئەمە دەبێتە هۆی كلۆر بوون ، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆری تایبەت بكات .

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی