ئاگاداریيەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوه‌


نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان له‌ هه‌ریه‌كه‌یه‌كی  سه‌ربازیدا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن:  ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكه‌ن ، ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ پشكنینی كۆڕۆنا هه‌یه‌ .
ده‌قی راگه‌یاندراو: 
 نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن لە هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا، پێشمەرگەکان سەر بە هەریەکەیەکی سەربازی بن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا، تەنها مەرجیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە هەبوونی ناسنامەی سەربازییە.