سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.


رێباز حه‌ملان به‌ كوردستان 24 ی راگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌مه‌ 26 ى 7 ى 2021 ، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه‌ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ وه‌رده‌گرێت،  ته‌ندروستییه‌.
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 25 ی 7 ی 2021، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: مووچه‌ به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌.