به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حەشدی شەعبی لە نەجەف كرایه‌ ئامانج

میدیا عیراقیه‌كان بڵاویانكردەوە، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حەشدی شەعبی لە نه‌جه‌ف کردە ئامانج.

ئاژانسەكانی هەواڵی عیراق بڵاویانكردەوە، كە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە گروپێكی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری پارێزگای نەجەف كراوته‌ ئامانج.

ئاژانسەکان ئەوەشیان زیاد کرد، لە ئاکامی بۆردومانەکان دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو کۆگایە دەبیسترێت و دووکەڵێکی چڕ و بەرز بە ئاسمانی ناوچەکە بڵاوبووەتەوە.

هاوکات میدیا نافەرمییەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی رایانگەیاند، بۆردومانەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویاندا کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سێ کاتی جیاوازدا ئەو کۆگایەی کردە ئامانج.

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ئەو هێرشانەیان پشتڕاست کردەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و ماددی ئاشکرا نەکراون.