به‌شه‌ خۆراكه‌ زیادكراوه‌كانی هاووڵاتیان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر راگه‌یاند: ئه‌و به‌شه‌ خۆراكیانه‌ی كه‌ بۆ هاووڵاتیان زیاد كرابوو به‌شێكی گه‌یشته‌ كۆگاكانی هه‌ولێر له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت.

دلێر عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی به‌شه خۆراكی زیادكراوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان،  ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌شه‌ خۆراكانه‌ كه‌ ئه‌و به‌شه خۆراكانه كه بریتین له (زه‌یت و فاسۆلیاو برنج و دۆشاوی ته‌ماته‌ و پاقڵه‌مه‌نیه‌كان و شه‌كر) گه‌یشته كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر .

دلێر عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر گوتیشی: به‌شه‌ خۆراكه‌ زیادكراوه‌كانی هاووڵاتیان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت.

پ / كارزان كاكل