له‌كه‌ركووك هونه‌رمه‌ند سامان ئه‌بوبه‌كر پیشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه‌ 

 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار سامان ئه‌بووبه‌كر،ده‌یه‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك كرده‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند سامان ئه‌بووبه‌كر ،ماوه‌ی 37 ساڵه‌ له‌ مه‌یدانی هونه‌ری شێوه‌كاریی شاری كه‌ركووكدا ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌،له‌ داهێنانی سامان گه‌لێك شوێنی شاری كه‌ركووكی مۆر و شوێنه‌واری جوانیی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌.

ده‌یه‌مین پیشانگای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، ئه‌زموونێكه‌ ئاوێته‌ به‌ جوانی و ستاتیكای سروشت ، هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ و پڕ توانایه‌ له‌ چنینه‌وه‌ی جوانیی بێ سنووری نێو سروشتی كوردستانی نیشتیمان.

تابلۆكانی ئه‌م پیشانگایه‌ ده‌بنه‌ گه‌واهینامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی ستاتیكی سه‌باره‌ت به‌ سیحری نیشتیمانێك كه‌ ناوی كوردستانه‌، بۆیه‌ به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ سامانێكی نیشتیمانییه‌، پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌، تا چیرۆكی جوانیی پاكیزانه‌ی ئه‌م زێده‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بگێڕێته‌وه‌.

11

ئا- كامران