راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ.