ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت 

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی حەوت بەبێ‌ لێبڕین وەرده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ سێشەممە 27 ى 7 ى 2021 ،  مووچەی هەریەكە لە دیوان و لیواكانی پێشمەرگەو یەكەی (70 و 80) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆو رەگەزنامە و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.