كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان:  له‌ سبه‌یه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ساماڵ ده‌بێت و ئه‌مڕۆ وه‌ك رۆژانی پێشووتر پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌ و سبه‌ی چوارشه‌مه‌ش 28 ى 7 ى 2021 ، پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌  له‌ پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

هه‌ولێر 45 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌ ، سلێمانی 4 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 46 پله‌ ، كه‌ركوك48 پله‌ .

سبه‌ی چوارشه‌مه‌ 28-7-2021 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز