هەولێر.. هەڵمەتێكی دیكەی چاككردنی شكست و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەڕێوەچوو

  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتدا، بۆ پەرەپێدانی شەقامەكان وەك دروستكردنی شەقامی نوێ و نۆژەنكردنەوە، پرۆسەكانی چاككردنەوە بەردەوامە و هاوكات هەڵمەتێكی فراوان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش دەڵێ ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبن.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ دووشەممە تیمەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكانی یەك و دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانیان بەمەبەستی چاككردنی چاڵ و شكست و قیڕتاوكردنی شەقامی سوڵتان موزەفەر و گەڕەكی نووسەران و چەند شوێنێكی تر دەستپێكرد. هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژە بە بەردەوامی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی چاڵ و شكستی شەقامەكانی شاری هەولێر دەدات بۆ زیاتر خزمەتكردنی شارەكە.

لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ پەرەپێدانی شەقامەكان وەك دروستكردنی شەقامی نوێ و نۆژەنكردنەوە، پرۆسەكانی چاككردنەوە بەردەوامە و هاوكات هەڵمەتێكی فراوان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش دەڵێ ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبن.

دوێنێ دووشەممە تیمەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكانی یەك و دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانیان بەمەبەستی چاككردنی چاڵ و شكست و قیڕتاوكردنی شەقامی سوڵتان موزەفەر و گەڕەكی نووسەران و چەند شوێنێكی تر دەستپێكرد. هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژە بە بەردەوامی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی چاڵ و شكستی شەقامەكانی شاری هەولێر دەدات بۆ زیاتر خزمەتكردنی شارەكە.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز