وەبەرھێنانی کەرتی کشتوکاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

 

بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم  رایده‌گه‌ێنێت: به‌هۆى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یى که‌له‌ کابینه‌ى نۆیه‌مدا   بۆ بره‌ودان به‌که‌رتى کشتوکاڵ و بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى  دانرا له‌ ئێستادا توانراوه‌ ئاستى وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتى کشتوکاڵ بۆ ھەشت لەسەد به‌رز بکرێته‌وه‌، هه‌وڵەکان به‌ ئاڕاسته‌یه‌ک نراون که‌ له‌ چه‌ند ساڵى دابێ کوردستان ده‌بێته‌ سه‌به‌ته‌یه‌کى خۆراکى گرینگ بۆ ناوچه‌که‌ و ته‌نانه‌ت عێراقیش.

که‌ریم سلێمان، بریکار وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: له‌ چوارچێوه‌یه‌یى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌  حکوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ گروتیانه‌ته‌ به‌ر توانراوه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌ر کارى گرنگ بکرێت و ده‌ره‌نجامى ڕون هه‌بێت، له‌وانه‌ پرۆژه‌ى به‌بازاڕکردنى گه‌نمى جوتیاران له‌ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکیش به‌ردى بناغه‌ى هه‌مان پرۆژه‌ له‌دهۆک داده‌نرێت، ئه‌مه‌ ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران و به‌بازاڕکردنى, به‌مه‌ش جوتیاران کێشه‌ى ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌ما، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کان له‌وانه‌ کردنه‌وه‌ى  کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ له‌ شاره‌زوور له‌ قوتونانى جۆره‌ جیاوازه‌کانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ حکومه‌تى عێراق ڕێکه‌وتین بۆ هه‌نارده‌کردنى به‌رهه‌مى زیاده‌ى جوتیاره‌کانمان بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین ئه‌مساڵ جوتیاران کێشه‌ى ساغکردنه‌وى به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌بووه‌.

 راشیده‌گه‌ێنێت: بێگومان وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ نه‌وه‌کو له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ به‌ڵکو ئێستا له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ش له‌ هه‌وڵداین بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌زمونى سه‌رکه‌وتى ووڵاتان له‌ بوارى کشتوکاڵ تازه‌ترین هه‌وڵ هاتنى شاندێکى ڕاوێژکارى هاتنه‌ هه‌رێم و لێکتێگه‌یشتنێک واژۆکرا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى کشتوکاڵ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم ھەیە، بۆ ئه‌وه‌ش تیمه‌ هۆله‌َندییه‌که‌ سه‌ردانى مه‌یدانیان ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

که‌ریم سلێمان، بریکار وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: یه‌کێکى دیکه‌ له‌ هه‌وله‌َکانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ  واژۆکردنى ڕێکه‌وتنامه‌یه‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى هۆڵه‌ندا بۆ هێنانى بنه‌تۆوى په‌تاته‌یه‌ که‌ئه‌م جۆره‌یان زیاتر بۆ بابه‌تى پیشه‌سازیکردن سوودى لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ش کارگه‌ى تایبه‌ت به‌ فینگه‌رو جبس داده‌مه‌زرێت، جگه‌ له‌وه‌ش کارگه‌ى دۆشاوى هه‌ریر به‌شێوه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو به‌ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى حکومه‌تى  هه‌رێم ده‌کرێته‌وه‌.