سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا ده‌كات

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا كرد بۆ كۆچی دوای خوشكی به‌رێزیان، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو "دانیال سڵیوا"ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١