ئەمریکا داوا لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی لوبنان ده‌كات پەلە بكات له‌ پێکهێنانی حکومەتی نوێی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی لوبنان کرد بەپەلە دەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێكیدا داوای لە نەجیب میقاتی کرد، هەرچی زووتر دەستبکات بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان و بەچڕی کار بکات لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لەنێو دامەزاراوەکانی حکومەت.

گالینا پۆرتەر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ بۆ حكومه‌تێكی كاریگه‌ری نوێ ده‌كات، حكومه‌تێك كه‌ پابه‌ندبێت به‌چاكسازی چاکسازی لەنێو دامەزاراوەکانی حکومەت.

نەجیب میقاتی، بازرگانێکی ملیاردێری لوبنانییە له‌رۆژی بیست و شه‌شی ئەم مانگە لەلایەن میشێل عەون، سەرۆکی وڵاتەوە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێراسپێردرا.

میقاتی پێشتر دووجار سەرۆکوەزیرانی لوبنان بووە، لە نیسانی دوو هه‌زارو پێنج تاوەکو تەممووزی هەمان ساڵ و دواتر لە حوزەیرانی دوو هه‌زارو یازده‌تاوەکو شووباتی دوو هه‌زارو چوارده‌وەک  سی و یه‌كه‌مین سەرۆکوەزیرانی لوبنان کاریکردووە. له‌‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت له‌چواری ئابی دوو هه‌زارو بیست، لوبنان بە قەیرانێكی ئابووری و سیاسی سەختدا تێدەپەڕێت و لیرەی لوبنانی زیاتر لە نه‌وه‌دو پێنج له‌سه‌دی بەهاکەی لەدەستداوە.