ڤیدیۆ.. چه‌كدارانی تاڵیبان هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی گولـله‌ باران ده‌كه‌ن

چه‌كدارانی تاڵیبان هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی گولـله‌ باران ده‌كه‌ن و ته‌رمه‌كه‌شی له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌نده‌هار به‌ده‌ست به‌ستراوی فڕێده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی( ئاریانا نیوز ) دوێنێ سێشه‌ممه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان نزار محه‌مه‌د ، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی ناسراو به‌ خاشا جوان –یان له‌قه‌نده‌هار گولـله‌ باران كردووه‌.

پێگه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان دوای كوشتنی هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدییه‌كه‌ ، ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا راكێشاوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ی داند له‌ قه‌نده‌هار به‌ده‌ست به‌ستراوی فڕێیان داوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌ر له‌ كوژرانی هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدییه‌كه‌ ،چه‌كدارانی تاڵیبان له‌نێو یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێڵه‌كانیان له‌ خاشا جوان ده‌ده‌ن.

ژێده‌ر / ئه‌لعه‌ره‌بییه‌