هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌دات

هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان  د.سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری  و فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هونه‌ركرد، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر، لای خۆیانه‌وه‌  وه‌كو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ته‌واوی پشتیوانی خۆیان بۆ هونه‌رمه‌ند دووپات كرده‌وه‌. 
له‌لایه‌كی تر هیوا سوعاد یونس سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر،پێشوازیه‌كی شایسته‌ی له‌هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل كرد، له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی و سه‌ردار قادر ئاماده‌بوون.. هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل پێشنیازی كرد كه‌پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام بدات.. 
هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد.. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان هه‌موو ئاسانكاری و  هاوكاری و پاڵپشتیه‌كی خۆی وه‌ك سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ خسته‌ڕوو.. هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل خۆشحاڵ بوو به‌و پێشوازیكردن و هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌ك بۆ سه‌رخستن و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ی .
ئا- كامران