ئەمڕۆ مووچەی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت


به‌ پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 29 ى 7 ى 2021 ، مووچه‌ی مانگی 7 ى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی:  خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،شارەوانی و گەشت و گوزار، كار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كارەبا، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ شوێنه‌كانی: 
 خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، ناوچەکانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەشده‌كرێت.