كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاوكرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 29 ى 7 ى 2021 ،  پلەکانى گەرما بەرزبوونەوەیەکى کەم بە خۆیەوە دەبینێ بە جیاوازى نیو پلەى سیلیزى یاخود یەک پلە . 
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سبه‌ی هه‌ینی 30 ى 7 ى 2021 ، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە یەک پلەى سلیزى ده‌بێت .
راشیده‌گه‌ێنێت: بە گشتى ئاسمان ساماڵە خێراى با لە نێوان (10تا15)کم/لە کاتژمێرێکدا دەبێت .

11111