كه‌شناسی هه‌رێم: خێرایی با له‌ هه‌ولێر و سلێمانی زیاد ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو خیرایی با زیاد دەبێت لە هەولێر و سلێمانى.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە دوایی نیوەشەو بۆ بەرەبەیان ئەگەر هەیە خێراییەکەى چالاک بێت بۆ 25کم لە کاتژمێرێکدا.