ڤاران ریاڵ مه‌دریدی جێهێشت و رووده‌كاته‌ مانچسته‌ر یونایتد

 ڤاران ریاڵ مه‌دریدی جێه
به‌ر له‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو پۆشینی درێسی یانه‌كه، ڕافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی ماڵئاوایی له‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد.
 ڤاران به‌ر له‌ ڕۆیشتنی له‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید، چاوی به‌ فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌ كه‌وت و به‌یه‌كه‌وه‌ باسیان له‌ ماوه‌ی یاریكردنی یاریزانه‌كه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ میرێنگی كرد.
 دواتر ڤاران یه‌كه‌ی مه‌شقی ڕیالی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و ماڵئاوایی له‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌و ئه‌ندامانی تیمی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان كرد،.
 ڤارانی ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ دوای ده‌ ساڵ یاریكردن له‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕیزی یانه‌كه‌ی جێهێشت و له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گه‌یشتۆته‌ ڕێككه‌وتن و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، ڤاران گرێبه‌ستێك به‌ بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ مان یونایتد واژووده‌كات.
 ئه‌م به‌رگریكاره‌ له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زارویازده‌ له‌ یانه‌ی لانسی فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیال مه‌درید كردو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ چوار نازناوی چامپیۆنس لیگ و سێ نازناوی لالیگاو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
 
ێشت و رووده‌كاته‌ مانچسته‌ر یونایتد