دوو تۆمەتبار بە 10 کیلۆ گرام ماددەى هۆشبەرەوە ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه‌  توانیویان هێزه‌كانیان دوو تۆمەتبار بە (10) کیلۆ گرام ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر بکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ دوو تۆمەتباریش کە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانن و دانیشتوى هەرێمى کوردستانن دەستگیرکراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ 25 له‌یاسای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بۆ دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كران.

t