پێشكه‌شكارێكی پێشووی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌ كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

پێشكه‌شكاری پێشووی هه‌ردوو كه‌ناڵی كـوردسـتان تیڤی و زاگـرۆس تـیڤـی (هـونـه‌ر مزوری) به‌ نه‌خـۆشی ڤـایرۆسی كـۆرۆنـا كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دوای ململانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مێك پێش ئێستا رۆژنامەنووس  هونه‌ر مزوری پێشكه‌شكاری پێشووی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كرد، هونەر مزوری ماوەی 42 رۆژ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.

ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو هونه‌ر مزوری كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هاتووه‌، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمه‌ند و پێشكه‌شكاری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانمان پێگەیشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خۆمان و خانەوادەكەتان ده‌كه‌ین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان ده‌زانین.

لە خودای مەزن داواكارین ڕوحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
2021/7/31