وەزیرى ناوخۆى توركیا له‌ باره‌ی كوژرانی خێزانێكی حه‌وت كه‌سی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزیرى ناوخۆیى توركیا رایگه‌یاند: كوژرانی خێزانه‌ حه‌وت كه‌سیه‌كه‌ی شاری كونا هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد و توركەوە نییە.

سولەیمان سۆیڵو وەزیرى ناوخۆیى توركیا له‌ باره‌ی كوژرانی خێزانه‌ حه‌وت كه‌سیه‌كه‌ی شاری كونای توركیا رایگه‌یاند: كوشتنى ئه‌و حەوت كەسه‌ لە كۆنیا ئەمە هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد و توركەوە نییە و بابه‌ته‌كه‌  دوژمنایەتییه‌كی نزیكەى یازده‌ ساڵه‌یه‌.

سۆیڵو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌  سەرجەم تیمەكان هەوڵەكانیان خستووەتە گەڕ، بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەیەكى كورتدا تاوانباران دەستگیر بكرێن و رادەستى دادگا بكرێن و سزا ده‌درێن.

وەزیرى ناوخۆی توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەو هەڵسەنگاندنانەى كە لەسەر بنەماى نەژادپه‌ره‌ستییه‌وه‌ ده‌كرێن، بریتیین له‌ قۆرخكاریی، ئیستیفزاز و عه‌قڵیه‌تێكن لە دژى یەكێتى ئەم وڵاتەن.