Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:19

حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک بەھۆی سەرپێچییەوە داخران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان(KMCA) له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەدرێژەی کارو چاڵاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی /بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لێژنەکانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (٨) کۆمپانیای دەرمان داخران، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دامەزراوەی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان(KMCA) ١ ی ئابی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.