له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژدا 37 یانه‌ و ڕێستۆرانت و كافێ له‌ هه‌ولێر داخراون

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچى له‌ بڕیاره‌كان، له‌ماوەی (3) ڕۆژ لە هه‌ولێر، (37) یانە و ریستۆرانت و کافی داخراون.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌سه‌ر بڕیارى و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، لێژنه‌كانى پشکنین وچاودێری قائیمقامیه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزار، ئه‌مرۆ یەکشەمە 2021.8.1، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (37 یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچى له‌ بڕیاره‌كان داخران و ڕێكارى یاسایش بەرامبەر به‌ خاوەنەکانیان دەگیرێته‌ به‌ر.

جێگه‌ی باسه‌، لەماوەی (3) ڕۆژدا لە هه‌ولێر (37) یانە و ریستۆرانت و کافی به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچى له‌ بڕیاره‌كان داخراون،

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنین و چاودێری قائیمقامیه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزار، به‌رده‌وامه‌ و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌کانى خۆپارێزى و بریار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر.