کاریگەری ئەو ڤاکسینە چییە کە من وەرم گرتووە؟

د.جێگر ئومێد دزەیی

کاریگەری ئەو ڤاکسینە چییە کە من وەرم گرتووە، ئایا ڤاکسینەکە کاریگەری  بەرامبەر زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا هەیە؟ وە نوێترین داتاکان لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە  چییە؟

شێوازی دەلتا نزیکەی 83٪ لە کەیسی کۆڤیدی 19 ی هەژمار دەکات، بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و نەهێشتن لە نەخۆشی ئەو جۆرەی کە بۆ یەکەم جار لە هیندستان دۆزرایەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەموو ستریجەکانی دیکە زیاتر پەنگخواردوترە و بڵاو بۆتەوە بەڵگە هەیە لەسەر زیادبوونی توانای گواستنەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە و کاریگەریی زیاترە لە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە، بۆیە زۆر پێویستە خەڵک پەلەبکەن لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا".

هەرچەندە هەڵمەتەکانی کوتان لە چەندین وڵاتی جیهان بەردەوام بوون و خێرابوون، بەڵام نیگەرانییەکان زیاتر دەبن کە ژمارەی تووشبوونی دەلتا لە ڤایرۆسی CORONA ڕوو لە زیاد بوونە دەلتا لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە هندستان دەرکەوت و بە خێرایی بڵاو بویه‌وه‌ ئایا کوتانی ئێستا دەتوانێت لەگەڵی ڕابێت؟

ڤاکسین لە ڤایرۆسەکە دەتپارێزێت

وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا باشترین ڕێگایە بۆ خۆپاراستنت لە ڤایرۆسەکە، چونکە پزیشکان بۆیان دەرکەتووە ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە پارێزراوترن لە توشبوون بە دەلتا کۆرۆنا.

ئەمانەی خوارەوە کاریگەری ڤاکسینەکانن لە دژی دەلتای ڤایرۆسی CORONAVIRUS کە ژمارەكه‌ نزیکە و لەسەر بنەمای دوایین داتا وه‌رگیراوه‌،

ڤاکسینی ئەسترازێنێکا-
دوو ژەمی کوتانی ئەسترازێنێکا 92٪ پارێزگاری کاریگەر لە دژی ستریمی دەلتا دەکات

ڤاکسینی فایزەرــ
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە نیشانی دا کە ڤاکسینی فایزەر لە ٪ 84 لە دژی سترێسی دەلتا کاریگەر ە دوای دوو ژەم ، بەڵام تەنیا 34 ٪ کاریگەرە دوای ژەمی یەکەم ،

 

‏‎ڤاکسینی مۆدێڕنا
‏‎مۆدێڕنا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە کوتانەکەی هەروەها پارێزگاریی دەکات لە ژینگەیەکی تاقیگەیی ( لە تاقیگە ) دژ بە سترێسی دەلتا و ئەو  جۆرە ی تر کە ئێستا بڵاون بەرهەم هاتووە .

سەبارەت جیاوازییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بەهۆی گۆڕانی ترشی ناوەکیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە روویداوە و بەخێرایی لە جیهان بڵاوبووەتەوە، چەند جیاوازییەکیشی لە جۆری سەرەکی کە پێیدەگوتریت ئەلفا هەیە، کە ئەمانەن:

 ۱_جۆری دەلتا خێراتر دەگوازرێتەوە لە چاو جۆرەکانی پێشوو تری ڤایرۆسی کۆرۆنا. SARS-CoV-2 virus strains.
واتا زووتر و پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی، ئەگەری تووشبوونی کەسانی زۆرتری هەیە.

هەروەها چەند توێژینەوەیەک دەریان خستووە کە ئەو کەسەی تووشی جۆری دەلتا کۆرۆنا دەبێت رێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا(viral load) لەناو لووت و ڕێڕەوی هەناسەی 1000 جار زیاترە لە چاو جۆرە کۆنەکەی کۆرۆنا..

۲_بە رێژەی 50٪ زیاتر لە جۆرەکانی دیکە دەتوانێت لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە بگوازرێتەوە.

۳_ لەبارەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە چەند نیشانەیەکی هەیە کە هەمان نیشانەکانی جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکەن

 *کۆکەی بەردەوام.

*سەر ئێشەیەکی زیاتر لەجۆری یەکەم.

*قوڕگ ئێشەی زیاتر.

*تا و لەرز.

*ئاوی لووت زیاتر دەبێت.

*لەدەستدانی هەستی بۆن و تامکردن کەمترە بەراورد بە جۆری یەکەم.

*کۆرۆنا لەجۆری دەلتا نەخۆشی زیاتر دروستدەکات و لێکەوتەی زیاتری هەیە.

*کوشندەترە.

(یەکێک لە کێشەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە لە جۆری دەلتا ئەوەیە جۆرێکی تازەی بڵاوبووەتەوە کە پێیدەگوترێت دەلتا پڵەس، کە خێراتر و بەهێزتر هێرش دەباتە سەر خانەکانی ناوەوەی سییەکانی مرۆڤ.)

د.جێگر ئومێد دزەیی
دکتۆری دەرمانساز