ئێران .. 3 به‌ندكراوی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ئورمیه‌ له‌ سێداره‌ دران


سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد کە رۆژی رابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی و بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوونەوە، جێبەجێ کرا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی 8ی 2021، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە رەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی 20 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.