له‌ پارێزگای بابل سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبی کوژرا

میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2 ى 8 ى 2021 ،  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ پارێزگای بابل  ده‌ستڕێژی گولـله‌  له‌ ئه‌بو سادق خه‌شخه‌شی فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی  حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن.
میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق راشیده‌گه‌یه‌نن:  به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ ، فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ی حه‌شد كوژراوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاسه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه‌.