وه‌زیری ته‌ندروستی: پێشبینی دەکەین کە ئێستا هەرێمی کوردستان لە نێو قۆناغی ترسناکی کۆرۆنادا بێت

ئەڵمانیا لەسەرەتای هاتنی کۆرۆناوە وەک هاوکارێکی گرنگی کەرتی تەندروستی پاڵپشتی گەیاندووه‌تە هەرێی کوردستان.

ئەمرۆ لە رێگەی کونسوڵخانەکەیانەوە لە هەولێر سەد هەزار کێتی پشکنینی کۆرۆنایان بەخشییه‌ وەزارەتی تەندروستی، کونسوڵی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوەکرد وەک چۆن لەسەرەتای دروستبوونی هەرێمی کوردستانەوە ئەڵمانیا پاڵپشتی کوردستان بووە ئێستاش و بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبێت.

لای خۆشییه‌وه‌ دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا هۆشداری دا و رایگه‌یاند، پێشبینی دەکەین کە ئێستا هەرێمی کوردستان لە نێو قۆناغی ترسناکی کۆرۆنادا بێت.

وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند پێشبینی دەکەین لە هێڵی نارنجییەوە بەرەو هێڵی سور هاتبین، هەرچەندە لە ئێستادا تیمی پەتازانی ئێمە و رێکخراوی تەندروستی جیهان کار لەسەر راپۆرتێک لەوبارەیەوە دەکەن، رەنگە بۆ سبەینێ راپۆرتەکە ئامادەبێت کە رەنگە بگەینە ناو هێڵی سور.