هه‌فته‌ی جیهانی شیردانی سروشتی دایك به‌ كۆرپه‌كه‌ی


هه‌فته‌ی جیهانیی شیرپێدانی سروشتی دایك هه‌موو ساڵێك له‌ 1-8 بۆ 7-8 له‌ 120 وڵاتی جیهان ئه‌نجامده‌درێت وه‌ك په‌یامێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ له‌ باره‌ی سووده‌ سرووشتییه‌كانی شیرپێدانی دایك هه‌م بۆ منداڵه‌كه‌ و هه‌م بۆ دایكه‌كه‌
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئابی هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوانه‌وه‌ وه‌ك هه‌فته‌ی شیردانی سروشتی دایك به‌ كۆرپه‌ دیاریكراوه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ 170 وڵات یادیده‌كرێته‌وه‌، بۆ گرنگیدانی زیاتر به‌ شیردانی سروشتی و هاندانی دایكان تاكو شیری سروشتی بۆ كۆرپه‌كانیان بكه‌نه‌ خۆراكی یه‌كه‌م.
سوودی شیرپێدانی سروشتی بۆ ساوا:
شیری دایك گونجاوترین پێكهاته‌ی خۆراكییه‌ كه‌وا هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ و ئاسانه‌ بۆ هه‌رسكردنی ساواكه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌:
*شیری دایك هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌ خۆراكیانه‌ی تێدایه‌ كه‌ بۆ گه‌شه‌ی ساوا پێویستن و به‌ بڕی پێویست به‌ ئاسانی هه‌رس ده‌بێت و ده‌ست ده‌كه‌وتنیشی ئاسانه‌.
*شیردانی پوخت پاڵپشتی له‌ سیسته‌می به‌رگری ساواده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ گه‌شه‌ی نمونه‌یی جه‌سته‌ و ئه‌قڵی ساوا.
*ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ شیرپێدانی پوختیان پێدراوه‌ به‌ ڕێژه‌ی كه‌متر تووشی سكچوون و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بن، به‌ به‌راورد به‌ منداڵانی تر.
*به‌ریه‌ككه‌وتنی پێستی دایك و منداڵ یارمه‌تی ده‌دات به‌ گه‌رمی بمێنێته‌وه‌ و ڕێگری ده‌كات له‌ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ساوا.
*یارمه‌تیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان دایك و ساواكه‌ی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه‌ك، ساڵانه‌ ده‌كرێت 341 ملیار دۆلار بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دایكان شیری ته‌واو (له‌ شیری خۆیان) بۆ منداڵه‌كانیان دابینبكه‌ن، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت له‌ ڕێگریكردن له‌ مه‌رگی پێشوه‌خته‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی.
له‌لایه‌كی تر ،پزیشكان ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ته‌ندروستی منداڵ‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی منداڵان، به‌ شیری سروشتی خۆیان تا ته‌مه‌نی 2 ساڵی، به‌ تایبه‌ت له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ، له‌ شیری دایك سوود وه‌رگرن.
له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ بڵاویكردوته‌وه‌، شیردانی‌ سروشتی‌ بۆ تازه‌ له‌دایكبوان‌و خواردنی‌ ماوه‌ی‌ دووساڵی‌ ته‌واو به‌رگری‌ پێویست ده‌دات به‌ منداڵ، ساڵانه‌ یه‌ك ملیۆن‌و نیو منداڵ له‌ مردن ڕزگاریان ده‌بێت
ئا- كامران