Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:38

رووداوە سەرنجڕاکێشەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020

کوردستان TV
100%


لە میانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، دوو یاریزانی جۆرجی کە لە یاری جۆدۆ مەدالیایان بەدەستهێنابوو بەهۆی یاساشکێنییەوە نێردرانەوە وڵاتەکەیان.

ئەو دوو یاریزانە ناویان ڤازها مارگڤێلاشڤیلی و لاشا شاڤداتواشڤیلی بووە، وێڕای یاساکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپاریزی لە کۆرۆنا رێگە نادات یاریزانەکان بچنە ناو شار، بەڵام ئەو دوو یاریزانە دوای رووبەڕووبوونەوەکانیان چوونەتە ناو شاری تۆکیۆ.

لێژنەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 دەربارەی ئەو کارە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی یاساشکێنییەوە هەردوو یاریزانەکە نێردراونەتەوە وڵاتی خۆیان، هەروەها باڵیۆزخانەی جۆرجیا لە تۆکیۆ لە راگەیەندراوێکدا لە بەرامبەر هەڵەی دوو یاریزانەکدا داوای لێبووردنی کردووە.

- کاردانەوەی توندی بۆکسەرێکی فەڕەنسی بەرامبەر بە ناوبژیوان

بۆکسەری فەڕەنسی، موراد ئالییەڤ کە لە خولی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی بۆ کەسانی 91+ کیلۆگرامدا توانی بەسەر بۆکسەری بەریتانی، فرازەر کلارک سەر بکەوێت لە خولی دووەمدا لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوەی یارییەکە و ئەمەش کاردانەوەی توندی موراد ئالییەڤ-ی بەدوای خۆیدا هێنا.

نزیکەی نیو کاتژمێر ئەو یاریزانە فەڕەنسییە لەسەر سەکۆی یارییەکە مایەوە و رەخنەی لە بڕیارەکەی ناوبژیوان گرت.

- دوای 29 ساڵ گانا یەکەم مەدالیای بەدەست هێنا

یاریزانی گانایی، ساموێل تاکی لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی یاری بۆکس بۆ کەسانی 57 کیلۆگرام، توانی بۆ نیوەی پێش کۆتایی سەربکەوێت.

بەم شێوەیەش غانا لە دوای 29 ساڵ توانی بەدەستهێنانی مەدالیا مسۆگەر بکات، کۆتا مەدالیاشی لە میانی ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنا 1992 بەدەستهێنابوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.